ئینیێستا: ئه‌گه‌ر نێیمار بچێته ریال مه‌درید دڵته‌نگ ده‌بم
خۆشترین رووداوی 2017 له ژیانی خۆی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ندرێس ئینیێستا مایسترۆی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا وه‌ك كاردنهوهیهك له دژی لێدوانه‌كه‌ی كریستیانۆ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و له پاڵ باشترین یاریزانی جیهان یاری ده‌كات ئه‌ویش مێسیه، ده‌شڵێت: بردنه‌وه‌ی 5 ناسناوی تۆپی زێرین له لایه‌ن كریستیانۆ به ئاسایی و به شایسته ده‌زانم.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2017، ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی یانه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی میدیایی، له دایكبوونی كچه‌كه‌ی به خۆشترین رووداوی 2017 وه‌سف كرد.
ئینیێستا له باره‌ی 5 تۆپه زێرینه‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌ڵێت: تۆپی زێرین لای من زۆر به نرخه، ئه‌م 5 خه‌ڵاته‌ش بۆ كریستیانۆ ئاساییه، به‌ڵام من ئێستا له پاڵ باشترین یاریزانی جیهان یاری ده‌كه‌م كه لیۆنێل مێسیه.
له باره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێیانوایه دیسنیس سوارێز ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ئینیێستا، له‌مباره‌یه‌وه كاپتنیهكهی بارسا ده‌ڵێت: واهه‌ست ناكه‌م، چونكه هه‌ر یاریزانێك و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و خاوه‌نی به‌هره و شێوازی یاریكردنی خۆیه‌تی.
ئینیێستا له دیمانه‌كه‌یدا مانه‌وه‌ی ماسكیرانۆ له بارسێلۆنا به پێویست ده‌زانێت و ده‌شڵێت: ماسكی بۆ ئێمه له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه گرینگه.
له باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی، ئینیێستا ده‌ڵێت: له ئێستادا بارودۆخی ته‌ندروستیم جێگیره و ده‌ستم به مه‌شق و راهێنانه‌كان كردۆته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه.
ئینیێستا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ده‌ڵێت: یارییه‌كی گرینگ و به‌هێز ده‌بێت بۆ ئێمه، من وه‌ك خۆم بیره‌وه‌ری و ساتی مێژوویی زۆرجوانم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی گۆڵێكی مێژووییم له دژی ئه‌و یانه‌یه.
له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید، ئینیێستا ده‌ڵێت: له تۆپی پێ هه‌موو شتێك قابیلی روودانه، به‌ڵام راشكاوانه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر نێیمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات هه‌ست دڵته‌نگی ده‌كه‌م.