"كریستیانۆ داوای هاوشێوه‌كه‌ی خۆی ده‌كات"
ڤالێنسیا هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌درید بۆ ڕفاندنی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاشكرا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داخوازی كریستیانۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆنچالۆ گیدێس چڕ كردۆته‌وه.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید داوای گۆنچالۆ گیدێسی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیا ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ناتوانێت بۆ وه‌رزی داهاتووش ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه پێرێز ده‌یه‌وێت سوود له‌م بارودۆخه وه‌ربگرێت و گیدێس به‌ره‌و بێرنابیۆ پهڵكیش بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی ڤالێنسیا (ماتیۆ ئالیمان) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تی كرده‌وه كه ده‌نگۆی رۆیشتنی گیدێس بۆ ریال مه‌درید راست بێت، ده‌شڵێت: هیچ شتێكم له‌مباره‌یه‌وه نه‌بیستووه.
گۆنچالۆ گیدێس له یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه، له هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پێ ئێس جی هه‌رزوو به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌م یاریزانه به یانه‌ی ڤالێنسیا فرۆشت.
گیدێس هاوشێوه‌ی كریستیانۆ له باڵه‌كان زۆر مه‌ترسیداره و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیشه، وه‌رزی رابردوو له 16 یاری له‌گه‌ڵ بێنفیكا 2 گۆڵی تۆمار كردووه و 85%ـی پاسه‌كانیشی دروست بوونه.
