مه‌ڕمه‌ڕی ئامەد هه‌نارده‌ی 70 وڵاتی جیهان ده‌كرێت
مانگانه 250 هه‌زار مه‌تر مه‌ڕمه‌ڕ له ئامەد به‌رهه‌م دەھێندرێت
K24 - ئامەد
باكووری كوردستان ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ و جۆره‌كه‌شی باشه و سه‌رنجی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانی راكێشاوه، به‌جۆرێك ته‌نها له شاری ئامەد 12 كارگه‌ی مه‌زنی درووستكردنی مه‌ڕمه‌ڕ هه‌یه، مانگانه نزیكه‌ی 250 هه‌زار مه‌تر مه‌ڕمه‌ڕ به‌رهه‌م دێنێت، به‌رهه‌می مه‌ڕمه‌ڕی باكووری كوردستان ره‌وانه‌ی حه‌فتا وڵاتی جیهان ده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستانیش بازاڕێكی گرنگه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه.
..
,