سه‌رنووسه‌رى يه‌نى شه‌فه‌ق: دواى ئێران نۆره‌ى توركيايه
هه‌وڵه‌كانى گۆڕانكارى داسه‌پاو ئيدارهكراو له ده‌ره‌وه، وێرانكه‌رى وڵاتن و هيچ نيازێكى پاكيان له پشته‌وه نييه
K24 – هه‌ولێر:
شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قى توركيى، ئيبراهيم قه‌ره‌غول، له وتارى ئهمڕيدا باسى له ره‌وشى ئێران كردووه و رايگه‌ياندووه، "ئامانجى دواتر توركيايه".
ئه‌و شاره‌زا توركييه نووسيويه‌تى: "ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ركى هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى كتوپڕانه و مه‌ترسيداره و پێويسته به‌ربه‌ست بكرێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "هه‌وڵه‌كانى گۆڕانكارى داسه‌پاو ئيدارهكراو له ده‌ره‌وه، وێرانكه‌رى وڵاتن و هيچ نيازێكى پاكيان له پشته‌وه نييه".
نووسه‌ر ئه‌وه‌شى نووسيوه: "هه‌موو حاڵه‌تێكى ده‌ستتێوه‌ردانى ئه‌مريكا، ئيسرائيل و به‌ريتانيا له ناوچه‌كه‌مان، سه‌ريكێشاوه بۆ به‌رپابوونى پشێوى و وێرانكارى و به گۆڕينى نه‌خشه‌ش كۆتايهاتووه، يان بووه‌ته ئامانجى تيرۆرى ده‌ره‌كى، چونكه هه‌ميشه و به به‌رده‌وامى هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى يان پشتيوانى ده‌ره‌كى ئه‌جێنداى تايبه‌تى هه‌يه و خاڵى لاوازى فڵانه وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و ئهجێندايه ده‌قۆزنه‌وه".
قه‌ره‌غول، باسى له ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى خه‌ڵكى ئێرانى كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و ناڕه‌زايه‌تييانه سه‌ره‌تا له‌و شارانه سه‌ريهه‌ڵدا كه ناسنامه‌يان فارسييه نه‌ك كوردى و عه‌ره‌بى، ئه‌مه‌ش واته كێشه‌كه په‌يوه‌سته به كێشه‌ى نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتى سياسى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رنووسه‌رى يه‌نى شه‌فه‌ق نووسيويه‌تى: "ئه‌وه‌ى سه‌رنجمان راده‌كێشێت، سه‌ره‌تاى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان له‌و شارانه سه‌ريهه‌ڵدا كه ناسنامه‌يان فارسييه و زۆرتر له ژێر هه‌ژموونى پارێزگارهكانن. دواتر گرووپ و نه‌ته‌وه‌ى ديكه‌ى وه‌ك كورد و ئازه‌رى عه‌ره‌ب پهيوهستيان بوون و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه كه كێشه له نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌لدا هه‌يه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "گه‌لى ئێران پشووى سوار بووه به هۆى قه‌يرانى ئابوورى و خه‌رجييه‌كانى سوپا و ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌ربازييه‌كانى ئێران له وڵاتانى سووريا و عێراق و يه‌مه‌ن و ئه‌مه‌ش به درووشمى خۆپيشاندهرهكانهوه رهنگيداوهتهوه".
قه‌ره‌غول زياتر له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "نه‌خشه‌ى پاوانخوازى ئێران له ده‌رگا بده‌ى له ده‌رگات دهدهنهوهى به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت و ئێران هه‌وڵيده‌دا له ناو ماڵى ئه‌وانى ديكه‌دا راو بكات و خه‌ريكى پاوانخوازى بوو تا سه‌ر كه‌نارى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست و له سنوورى باشووره‌وه گه‌مارۆى سعووديه‌ى دابوو. ديوارێكى له لوبنان له دژى ئيسرائيل درووستكردووه و سوننه‌كانى سوورياى ته‌نگه‌تاو كردووه و بووه‌ته هۆى وێرانبوونى سهراپاگيرى حه‌له‌ب و گوێشى به هۆشدارييهكان نه‌ده‌دا و سه‌ره‌نجامى ئه‌و پاوانخوازيهشى دابڕانى زياترى ئێرانى به‌دواوه بوو له ئاستى هه‌رێمايه‌تيدا".
سه‌رنووسه‌رى يه‌نى شه‌فه‌قى توركى ده‌ڵێت: "پێشتر ئێمه وتوومانه رۆژێك دێت له ناوچه‌كه‌دا كه‌س فرمێسكى ئێران ناسڕێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك تۆ دهستوهردهدهيته كاروبارى ئه‌وانى ديكه‌وه، ئه‌وانيش ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه كاروبارى ناوخۆى تۆوه و به‌و جۆره تۆڵه‌ت لێده‌كه‌نه‌وه".
توركيا ئامانجى دووه‌مه؟
قه‌ره‌غول، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێران به ئامانج گيراوه، ئه‌وا؛ پێويسته ئه‌وه زۆر باش بزانين توركيا ئامانجى دواتريانه. نزيكبوونه‌وه‌ى توركيا و رووسيا و ئێران بووه‌ته هۆى درووستبوونى ناكۆكى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسيدارى نێوان ره‌گه‌زه ده‌ره‌كييه‌كان و هاوبه‌شه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئێمه له به‌رده‌م هه‌وڵى جياكردنهوهى ره‌وتى به‌ره‌نگارييه‌كى بههێزين كه له توركياوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئێران و پاكستان و تا ده‌گاته ئه‌ندۆنيزيا درێژده‌بێته‌وه و له به‌رامبه‌ر ره‌وتى ديناميكى خۆرئاوا و ئه‌گه‌ر خۆپيشاندانه به‌رده‌وامه‌كانى ئێران سه‌ركه‌ون، ئه‌وا ميحوه‌رى ئه‌مريكى- سعودى- ئيماراتى سه‌ركه‌وتووه و لاى كه‌سيش شاراوه نييه ئه‌و ميحوه‌ره ئه‌جێنداى دژ به توركياى هه‌يه".
ئه‌گه‌ر ئێران بكه‌وێت له توركيا چى رووده‌دات؟
سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌ق، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا دواى كه‌وتنى ئێران، توركيا چى به‌سه‌ر دێت، نووسيويه‌تى: "به دڵنياييه‌وه له رووى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه ئێران له توركيا بێهێزتره، به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه له روانگه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ژادى و مه‌زهه‌بييه‌وه ره‌نگه هه‌موومان به‌ره‌و ئاقارى ئه‌نجامگيرى هه‌ڵه په‌لكێش بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانى ئێران له پێودانى يهكلاكردنهوهى ململانێ سياسييه‌كانى ناوچه‌كه و كێشمه‌كێشى ميحوه‌ره‌كان لێكبدهينهوه، كه نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و خۆرئاوا ده‌يه‌وێت نه‌خشه‌كه بگۆڕێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر شه‌ڕى سووريا بووه سه‌ره‌تايه‌ك بۆ پێكهاتنى به‌ره‌ى توركيا، به‌ڵام له پلانى رووخاندنى ئێران‌دا بێگومان رووخاندنى توركياشى به‌دوادا دێت. نابێت كه‌س رووداوه‌كانى 15ى تهمموز و هه‌وڵى كوده‌تا سه‌ربازييه شكستخواردووه‌كه‌ى له ياد بچێت، كه له رێى ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كييه‌وه هه‌وڵى تهنگهتاوكردنى توركيا ده‌درا، هه‌ربۆيه پێويسته له‌سه‌رمان خۆڕاگر بين له به‌رده‌م ئه‌و هه‌ست و سۆزانهى خرانه خزمه‌ت شه‌ڕى سوورياوه نه‌كه‌وين".
سه‌رچاوه: سايتى يه‌نى شه‌فه‌ق/ عه‌ره‌بى
و:ئ.ر