به ڤيديۆ.. له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى مێشكيدا كه‌مان ده‌ژه‌نێت
پێشتريش حاڵه‌تى هاوشێوه روويانداوه
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى چينى له كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى هه‌ستيار بۆ مێشكيدا، له‌سه‌ر داواى پزيشكه‌كان كهمانى ده‌ژه‌نى.
ما‌و چن يۆ، ميوزيكژهنه و له 2016ه‌وه تووشى نه‌خۆشييه‌ك له مێشكيدا بووه.
پزيشكه‌كان ده‌يانويست دڵنيا بنه‌وه له‌وه‌ى ئه‌و خانانه‌ى مێشكى كه په‌يوه‌ستن به به‌هره‌ى ميوزيكهوه زيانيان به‌ر نه‌كه‌وێت، ته‌كنيكى "به ئاگاهێنانهوهيان له كاتى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه" به‌كارهێنا و داوايان له چن يۆ كرد ميوزيك بژه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاودێرى كاركردنى مێشكى بكه‌ن.
له نهشتهرگهرييهكهدا پزيشكه‌كان نه‌وه‌ى نوێى رۆبۆتى پزيشكيان به‌كارهێناوه، بۆ پارێزگاريكردن له خانه هه‌ستياره‌كانى مێشكى.
دواى 15 رۆژ له نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه، سه‌ره‌ڕاى برينه‌كانى سه‌رى، ئه‌و كچه ئاهه‌نگێكى ميوزك ژهنينى وه‌ك رێز و ستايش بۆ پزيشكه‌كان سازكرد.
پێشتريش حاڵه‌تى هاوشێوه‌ى ئه‌و كچه چينييه له كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا تۆمار كراوون، كه وێنه و گرته‌ى ڤيديۆييان له چه‌ناڵه‌كانى يوتيوب له‌به‌رده‌ستن.
سه‌رچاوه:
CGTN Arabic
و: ئ.ر