میسر خانمه پێشكه‌شكارێك سێ ساڵ زیندانی ده‌كات
"خه‌ڵكی بۆ ئه‌نجامدانی بێڕهوشی هانداوه"
K24 - هه‌ولێر:
دادگای كه‌تنی میسر، سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر "دوعا سه‌ید سه‌ڵاح"دا سه‌پاند، كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "دودی شۆ"یه له كه‌ناڵی "النهار" به تۆمه‌تی هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی "بێ ڕه‌وشتی".
دادگاكه ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره‌ی پابه‌ند كردووه، به سزای دارایی به بڕی 10 هه‌زار جونه‌یهی میسرى.
ئه‌شره‌ف ناجی، پارێزه‌ری ئه‌و داوایه‌ی له‌سه‌ر پێشكه‌شكاره‌كه تۆماركراوه، رایگه‌یاند، تۆمه‌ته‌كانی هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی "بێڕه‌وشتی" و ئه‌نجامدانی كارى ئابڕووبه‌رانه دراونه‌ته پاڵ بێژه‌ره‌كه، به‌و پێیه‌ی له به‌رنامه‌كه‌یدا، باس له پرسی دایكێك، ده‌كات به بێ ئه‌وه‌ی شووی كردبێت.
وه‌ك له پێشه‌كی به‌رنامه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، دوعا، هاوشێوه‌ی ژنێكی دووگیان ده‌رده‌كه‌وێت و باس له كه‌یسی كچێك ده‌كات، به‌ناوی "هه‌دیر مه‌كاوی"، كه له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و منداڵێكی لێ بووه، دواتریش كوڕه‌كه خۆی لێ بێبه‌ری كردوون.
هاوكات له به‌رنامه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه تێیدا كچێك داوای له كوڕێك كردووه، به‌رامبه‌ر بڕێك پاره رێكبكه‌ون و وه‌چه بخه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری.
خانمه راگهیهندنكارهكه، وه‌ك پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه باسی ده‌كات، به جل و شێوازی نه‌شیاو ده‌ركه‌وتووه و خه‌ڵكی هانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ هاوسه‌رگیری وه‌چه بخه‌نه‌وه و ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌كه‌شی به ناوی "پیاو بكڕه" بووه، وه‌ك پارێزه‌ره‌كه باسی ده‌كات، شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌شی خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ی راپۆرتی "العربیة" له به‌رنامه‌كه‌دا، دوعا باسی له‌وه كردووه، هه‌موو كچێك ده‌توانێت به‌بێ هاوسه‌رگیری ببێته دایك و له‌گه‌ڵ كوڕێك رێكبكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه بخه‌نه‌وه و دواتریش له یه‌ك جیاببنه‌وه و هه‌ر كه‌سه و بچێته‌وه سه‌ر ژیانی خۆی.
سه‌ندیكای رایگهیاندنكارانی میسر، بڕیاریدا دوعا سه‌ید سه‌ڵاح له كاره‌كه‌ی رابگرێت، به‌و پێیه‌ی بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی، دوور له دابی گشتی و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و شه‌ریعه‌ت بووه.