يه‌په‌گه دانپێدانانى "مه‌ترسيدارترين" ژنه بيانى ناو داعشى بڵاوكرده‌وه
ناوى له ريزى پێشه‌وه‌ى داواكراوه‌كانى ئه‌مريكا و ليستى ره‌شى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنييه‌وه، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا دانپێدانانى "مه‌ترسيدارترين ژنه بيانى ناو داعش"ـى بڵاوكرده‌وه.
ئيميلى كونيگ، به يه‌كێك له ديارترين ئه‌و ژنه بيانيانه داده‌نرێت، كه ناوى له ريزى پێشه‌وه‌ى داواكراوه‌كانى ئه‌مريكا و ليستى ره‌شى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه.
باوك و دايكى كونيگ، له ناوچه‌ى لوريانى باكوورى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا ده‌ژين و به رۆژنامه‌ى "وێست فرانس"يان راگه‌ياندووه، كچه‌كه‌يان رۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕاوه له پڕوپاگه‌نده كردن بۆ داعش و راكێشانى چه‌كدارى نوێ بۆ ناو رێكخراوه‌كه له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه.
دايكى كونيگ، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "كچه‌كه‌ى په‌يوه‌ندى پێوه كردووه و پێى وتووه، له سه‌ربازگه‌يه‌كى كورده‌كان له سووريا زيندانه و داوايكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسا به هانايه‌وه بچن بۆ ئه‌وه‌ى خۆى و سێ منداڵه‌كه‌ى بگێڕنه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، كه هه‌رسێكيان له سووريا له‌دايكبوونه".
كونيگ به پێشه‌نگى ئه‌و فه‌ره‌نسييانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه په‌يوه‌نديان به داعشه‌وه كردووه.

ئه‌و له 2012دا دايكى به‌جێهێشتووه و ئه‌ركى به‌خيوكردنى دوو منداڵه‌كه‌ى له هاوسه‌رى يه‌كه‌مى به‌سه‌ر دايكيدا به‌جێهێشتووه و روويكردووه‌ته سووريا و له‌وێ هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكى داعشدا كردووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ى كونيگ، يه‌كێك بووه له چه‌كدارانى داعش و ئه‌و له سووريا كوژراوه.
له ئه‌يلوولى 2014دا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ليستى ره‌شى چه‌كداره زۆر مه‌ترسيداره‌كانى داعشى بڵاوكرده‌وه و ئيميلى كونيگ له پێشه‌وه‌ى ليسته‌كه بوو.

ساڵى 2015 ئه‌مريكا ليستى ره‌شى داواكراوانى داعشى بڵاوكرده‌وه و ئيميلى كونيگ له ريزى پێشه‌وه‌ى چه‌كداره بيانييه‌كانى داعش بوو.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
و:ئ.ر