پردێك ئه‌ڤیندارانی جیهان كۆده‌كاته‌وه
ناوی خۆیان بە پردەكە ھەڵدەواسن
K24 - كۆڵن
له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا، پردێكی مێژوویی له‌سه‌ر رووباری راین، كه شوێنی روودانی چه‌ندین شه‌ڕ بووه، بووه‌ته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ڤینداران. ئه‌ڤیندارانی ئه‌ڵمانیا و جیهان دێنه سه‌ر پرده‌كه، له رێگه‌ی قفڵێكه‌وه، ناوی خۆیان به پرده‌كه هه‌ڵده‌واسن.