سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پرسى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووك يه‌كلا ده‌كاته‌وه
پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2018ى وڵات ده‌دات و داوايهكيش له كورد كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ليژنه‌ى ياسايى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پرسى مادده‌ى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووك يه‌كلا ده‌كاته‌وه.
كامل زه‌يدى له لێدوانێكدا باسى كارنامه‌ى دانيشتنى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كرد و گوتى: "سبه‌ى دووشه‌ممه 15ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌دات".
گوتيشى: "ئه‌و مادده ياساييه‌ى په‌يوه‌سته به هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووكه‌وه سبه‌ى يه‌كلا ده‌كرێته‌وه".
زه‌يدى له باره‌ى ياساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، ئاشكرايكرد، "بڕياره رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو، ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ياساى هه‌ڵبژاردنى گشتيى بدات".
هه‌روه‌ها گوتى: "له دانيشتنى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا بڕگه‌ى تايبه‌ت به واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌ريه‌ك له هێز و قه‌واره‌كانى سوننه و هاوپه‌يمانى نيشتيمانى داخوازى ئه‌وه‌يان هه‌يه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ى هه‌مواركردنى ياساى هه‌ڵبژاردن ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درێت، كۆميسيۆن كار به ياساى پێشووى هه‌ڵبژاردن ده‌كات".
سه‌باره‌ت به دانيشتنى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ش، كامل زه‌يدى گوتى: "ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2018ى وڵات ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتى: "داوا له لايه‌نه كوردييه‌كانيش كراوه، نيسابى ياسايى دانيشتنه‌كه ته‌واو بكه‌ن و تا پێنجشه‌ممه ده‌رفه‌تيان هه‌يه له‌گه‌ڵ به‌غدا وتوێژ بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتن له باره‌ى پڕۆژه ياساى بودجه‌وه".
سه‌رچاوه: غه‌دپرێس