حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه
له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یه‌كگرتوودا پێداچوونه‌وه بۆ خاڵه‌كانی ناو یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتوو كرا
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان دوووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه بۆ یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا، كه پێشتر پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی خاڵه‌كانی ناو یاداشتنامه‌كه كرایه‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌ت و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی به‌شدارن له كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رۆشیی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم و نه‌هێشتنی ئه‌و قهیرانانەن كه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، له‌مباره‌شه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ، تا بارودۆخه‌كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر به‌رن.
هه‌ردوولا بڕیاریان دا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌ش، به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه بده‌ن.