پارتى هه‌ڵبژاردنى له كه‌ركووك بايكۆت كرد
ئێستا كه‌ركووك و ته‌واوى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له ژێر داگيركارى سهربازيدايه و ناسه‌قامگيره
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى كه‌ركووك/ گه‌رميانى پارتى ديموكراتى كوردستان بڕياريدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بايكۆت بكات.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه، "ئێستا كه‌ركووك و ته‌واوى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له ژێر داگيركارى سهربازيدايه و ناسه‌قامگيره" .
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمه بڕيارماندا وه‌كو پارتى ديموكراتى كوردستان بايكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه بكه‌ين به تايبه‌تى له كه‌ركووك و شه‌رعيه‌ت به داگيركارى نه‌ده‌ين".
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له كه‌ركووك/ گه‌رميان، داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووك و ناوچه داگيركراوهكانيش كردووه بايكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و نووسيويه‌تى: "داوا له جه‌ماوه‌رى كورد په‌روه‌ر ده‌كه‌ين بايكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، كه ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه به‌رامبه‌ر به‌م داگيركارييهى كه ئێستا به‌رقه‌راره".
