ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری كورد نابێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 15/1/2017 ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پهیویهندییهكى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، تیله‌رسن هیوای ساڵێكی سه‌قامگیر و پێشكه‌وتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت.
خۆشحاڵی خۆشی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق ده‌ربڕی و، پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و دیالۆگانه نیشاندا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك، جه‌ختى له‌سه‌ر هاوکارى و هەماهەنگیى زیاتری هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی عێراقی و ئەمەریکاى كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه و، هیوای خواست، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه سه‌ركه‌وتوو بێت كه له‌ئارادان، له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى كرد، بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند، ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له ئارادایه و، به پێویستی زانی هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌ش كار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له ئێستا و داهاتوودا بكه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده بووه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گفتوگۆی شانده‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای له ڕۆژانی ڕابردوودا به ئه‌رێنی وه‌سف كرد، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى گفتوگۆكانیش، پشتگیریى هه‌موو لایه‌كی به پێویست زانی.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ولێر، واشنتن به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت و، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، پێویستی به پشتگیریى دۆستانی هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی، پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی جددییه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانى و رێكس تیله‌رسن بوو.