"به‌مزووانه فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه"
باڵیۆزی بریتانیا: پاڵپشتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و ره‌وشی كوردستان پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی بریتانیا له عێراق رایگه‌یاند: "به‌مزووانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌و پاڵپشتی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان پێشڤه‌چوونی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
جۆن ویلكس، باڵیۆزی بریتانیا له عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند: "به‌رنامه‌مان هه‌یه پاڵپشتی پێشمه‌رگه بكه‌ین و پێویسته كورد به تیمێكی به‌هێزه‌وه بچنه به‌غدا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "بریتانیا خوازیاری هه‌ماهه‌نگی به‌هێزی ئابوورییه له‌گه‌ڵ كوردستان".
له دوو رۆژی رابردوودا، باڵیۆزی بریتانیا له عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدابوو.