فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن
فراكیسیۆنه كوردستانییه‌كان: عه‌بادی ئاماده نییه داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكات
K24- هه‌ولێر:
ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراقیان داوه، كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
ئارێز عه‌بدوڵڵای ئه‌م قسانه‌ی له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و جه‌ختی كرده‌وه "كوتله كوردستانییه‌كان بڕیاریانداوه، بایكۆتی ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن، كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 به‌ڕێوه بچێت، تا ئه‌و كاته‌ی پشكی كوردستان له بودجه‌دا زیاد نه‌كرێت و داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئێمه به‌شدار نابین"، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره‌یان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده دووپاتیكرده‌وه، عه‌بادی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئاماده نییه داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكو هه‌وڵ بۆ زیادكردنی نههامهتییهكانیشیان ده‌دات.
دوای ئه‌مه‌ش، عه‌باس به‌یاتی په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی كورد و ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی، ئه‌نجام نه‌درێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له په‌رله‌مان ئه‌نجامدا و، تێیدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرۆژه بودجه‌ی گشتی عێراق كرد، كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه بودجه‌ی گشتی عێراقدا هاوهه‌ڵوێستن و، نایانه‌وێت پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا له 17% كه‌متر بكرێت، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یدره عه‌بادی، ته‌نیا 12.67% وه‌ك پشكی هه‌رێم دیاریكردووه.
نه‌ك هه‌ر كوردیش، به‌ڵكو به‌هۆی ناڕه‌زایی لایه‌نه سوننیه‌كانیش، تائێستا ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه چه‌ندین جار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، دووباره گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. لایه‌نه سوننییه‌كانیش ده‌ڵێن، سیاسه‌تێكی مه‌زهه‌بی به پرۆژه یاسای بودجه‌وه دیاره و، هیچ به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شوێنانه دیاری نه‌كراوه، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوونه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ناوچانه‌ی له شه‌ڕدا وێرانبوونه سوننه‌نشینن.