عێراق په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌داته كۆمپانیایه‌كی بریتانی
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ده‌چمه توركیا و ئێرانیش داوای 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كه‌ركووك گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیانی "بی پی" بریتانی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك واژۆكرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18/1/201، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت بچمه توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق داواكارییه‌كی ئێرانیشی بۆ ناردنی 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك بۆ پاڵاوگه‌كانی كرماشان خسته‌ڕوو و گووتی: "عێراق به رووی هه‌موواندا كراوه‌یه".
لعێبی ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌وه‌ی ھێڵی سه‌ره‌كی كه‌ركووك - پێشابووری خستووه‌ته ته‌نده‌ره‌و پاڵپشتی هه‌موو ئاراسته‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای "بی پی" بریتانی رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنه‌كه له ساڵی 2014 كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش له‌و ساڵه‌دا به‌شێكی ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكی داگیركرد، كاركردن به‌و رێككه‌وتنه دواكه‌وتبوو".
هه‌روه‌ها گووتی: "پلانمان بۆ داهاتوو هه‌یه و ده‌مانه‌وێت په‌ره به‌هه‌موو كێڵگه‌كانی "نه‌وتی باكوور" بده‌ین و بیانخه‌ینه‌وه سه‌ر توانا و ئاستێكی باش".