گوته‌بێژی یه‌په‌گه بۆ كوردستان 24: ئه‌گه‌ر توركیا له هێرشه‌كه‌ی عه‌فرین سه‌ربكه‌وێت داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه
نوری مه‌حموود: ئێمه به‌ته‌نیا نین
K24- هه‌ولێر:
نووری مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوردستان 24، سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ر عه‌فرین له لایه‌ن توریكاوه گووتی: رێككه‌وتنی جدیمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه و چه‌ندین باره‌گای رووسیا له عه‌فرین و شه‌هبا هه‌یه، هه‌روه‌ها گووته‌بێژی یه‌په‌گه جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا له عه‌فرین سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وان جارێكی دیكه هزر و توندڕه‌وی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.
گوته‌بێژی یه‌په‌گه له‌و دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وان به ته‌نیا نین و كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌واندایه، له چه‌ندین ناوچه‌ش سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه. روونیشی كرده‌وه، خه‌ڵكی عه‌فرین خۆپیشاندانیان دژی توركیا كردووه و ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا قبوڵ ناكه‌ن.