خه‌ریكه توركیا ریسه‌كه‌ی رووسیا له سوچی ده‌كاته‌وه خوری
شاره‌زایێكی رووسی: نه رووسیا و نه ئه‌مه‌ریكا ناتوانن رێ له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بگن
K24- هه‌ولێر:
له كاتێكدا كه‌متر له ده رۆژ ماوه بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا له شاری سۆچی رووسیا، بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و بێ ده‌نگی رووسیا له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی زیاتر و هێرشی به‌رده‌وامی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه، شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی نزیك له حكومه‌تی رووسیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه : "رووسیا له‌گه‌ل پێكدادانی سه‌ربازی نیه له‌و ناوچه‌یه، هه‌ربۆیه دژی به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانیه له‌لایه‌ن توركیاوه، چونكه هێزه‌كانی رووسیا له كانتۆنی عه‌فرین بونیان هه‌یه. به‌ڵام نه رووسیا و نه ئه‌مریكا، ناتوانن به‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بگرن".
هاوكات رووسیا هه‌وڵه‌كانی بۆسازكردنی كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا له سۆچی چڕكردۆته‌وه، كه‌چی توركیا به‌رده‌وامه له دژایه‌تیكردنی كورد و له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌م كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌مه گووته‌ی رۆژهه‌ڵاتناسێكی رووس بوو له مۆسكۆ و جه‌ختی كرده‌وه، "سۆچی گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانیه كه نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی سوریا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، بۆ گفتوگۆكردن و گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌باره‌ی ئایندهی سوریا".
هه‌روه‌ها گوتی، "به‌شداریپێكردنی نوێنه‌رانی كورد له‌م كۆنگره‌یه‌دا، بۆته پرسێكی دژوار، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دژایه‌تیه‌كانی توركیا، هه‌رچه‌نده كورده‌كان مافی خۆیانه به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا، به‌تایبه‌ت هێزه كوردییه‌كان كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له تێكشكاندنی داعشدا".