شەڕڤان دەروێش: ئامانجی توركیا لە عەفرین زیاترە
"ئامادەیین لە منبج رووبەڕووی سوپای توركیا ببینەوە"
K24 - رۆژئاوای كوردستان
شەڕڤان دەروێش، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بە كوردستان24 راگەیاند، ئامانجی توركیا لە ھێرشەكانی ئێستای تەنھا شاری عەفرین نییە، بەڵكو لەمدواییانە جموجۆڵەكانی بە ئاراستەی منبجیش دەست پێكردووە، بۆیە ئەوان بۆ ھەر ھێرشێكی توركیا لە ئامادەباشیدان.
گوتیشی: "وەك ئەنجوومەنی سەربازی منبج، ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ھەر ھێرشێكی سوپای توركیا بۆ سەر منبج، ھێزەكانمان دەتوانن منبج لەو ھێرشانە بپارێزن".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج راشیگەیاند: "بەردەوام پەیوەندیمان لەگەڵ ھێزەكانی ھاوپەیمانان ھەیە".
ھ.م