پلهی گهرمی دەگاتە 40 پلە ژێر سفر
سەرما و سەھۆڵبەندان دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
یەكەمجارە شەپۆلێكی بەفر و سەرما روو لە پارێزگای ھومای چین بكات، بە جۆرێك پلەكانی گەرما بۆ ژێر 40 پلە دابەزیووە، بەھۆی ئەم سەرمایەشەوە خەڵك ناتوانێت بازاڕ بكات و ھەروەھا كاسبكارانیش كارەكانی سەخت بووە، بەڕێوەبەرایەتی كەشوھەوای ئەم ناوچەیەش ھۆشداری داتەوە ھاووڵاتیان و جووتیاران كە دەست بە سەوزە و میوە و خۆراكەوە بگرن، چونكە پێشبینی دەكرێت ئەو سەرمایە تا ھەفتەیەكی دیكە بەردەوام بێت.