كەشناسی پێشبینی بارانبارین دەكات
باری كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لە درەنگانی شەودا لە سنووری سلێمانی و دھۆك ئەگەری نمە بارین ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.
