به ڤیدیۆ.. بزانه یه‌ك دڵۆپ ژه‌هری مار چی به‌سه‌ر خوێنی مرۆڤدا ده‌هێنێت
ژه‌هری مار خوێن ده‌كاته مادده‌یه‌كی مه‌ییو
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تێكه‌ڵكردنی یه‌ك دڵۆپ ژه‌هری مار له‌گه‌ڵ خوێنی مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به ئه‌نجامه‌كه‌ی مرۆڤ شۆك ده‌كات و خوێنه‌كه دوای 40 چركه ده‌مه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، یه‌ك دڵۆپ ژه‌هری ماری بچووك، له جۆری "Malayan Pit"، له‌گه‌ڵ بڕێك خوێنی مرۆڤ له‌ناو كوپێك تێكه‌ڵ ده‌كرێت, دواى ماوه‌یه‌كی كه‌میش، چڕی خوێنه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ده‌بێته مادده‌یه‌كی لینج و توند ده‌بێت.
ده‌یڤید، كه خاوه‌نی نزیكه‌ی 40 ماری له‌و جۆره‌یه، رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به پێوه‌دانی مار له تایلاند، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و جۆره ماره‌یه، كه ژه‌هره‌كه‌ی زۆر به‌هێزه.
ژه‌هری زۆربه‌ی ماره‌كان كوشنده‌یه و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری مردنی نزیكه، هاوكات چاره‌سه‌ره‌كانیش به گوێره‌ی جۆری ماره‌كه و ژه‌هره‌كه‌ش ده‌گۆڕێت، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ماره‌كه نه‌بێت، ره‌نگه ببێته هۆی مردن.