هه‌ده‌په: عه‌فرین هیچ كات بۆ سه‌ر توركیا هه‌ڕه‌شه نه‌بووه
"توركیا ئۆپەراسیۆنی عەفرین بۆ سیاسەتی ناوخۆ بەكار دێنێت"
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه، عه‌فرین ئارامترین ده‌ڤه‌ری ناوچه‌كه بووه و هیچ كاتێكیش هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ سه‌ر توركیا.
ئه‌حمه‌د یڵدرم، جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی هه‌ده‌په لە پەرلەمانی رایگەیاند: "توركیا ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بۆ سیاسه‌تی ناوخۆ به‌كاربهێنێت، دەسەڵاتدارانی توركیا باش دەزانن تا ئێستا بەردێكیش لە عەفرینەوە ئاراستەی توركیا نەكراوە، ھەر لەسەرەتای شەڕی ناوخۆی سووریاوە، عەفرین ئارامترین ناوچەی پێكەوە ژیان بووە".
گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنی عەفرین، تەنیا بڕیاری سەرۆكی ئاكەپەیە، زۆربەی خەڵكی توركیا ئاشتیخوازن و دژی شەڕن، چونكە ئارامی و سەقامگیری داھاتووی توركیا لەو شەڕەدا نابینن".