داعش ده‌چێته ناو خاكی ئێران و له هێرشێكدا 3 پاسدار ده‌كوژێت
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران: 16 چه‌كداری داعشمان ده‌ستگیر كردووه
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران جه‌خت له‌سه‌ر كوژرانی 3 له ئه‌ندامانی ده‌كاته‌وه، كه له‌ئه‌نجامی هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر باره‌گای نه‌جه‌ف ئه‌شره‌فی سه‌ر به هێزه پیاده‌كان له رۆئاوای ئه‌و وڵاته كوژراون.
له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، محه‌مه‌د باكبور فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كان له سوپای پاسداران ورده‌كاری ئه‌و شه‌ڕه‌ی خسته روو و، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوژرانی 3 پاسداری ئه‌و باره‌گایه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی 16 چه‌كداری داعش كرده‌وه، كه هێرشیان كردبووه سه‌ر هێزه‌كانیان.
باكبور گوتی: "دوو چه‌كداری داعش رایانكردووه، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی باره‌گای نه‌جه‌ف ئه‌شره‌فه‌وه گه‌مارۆ دراون".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی باره‌گای نه‌جه‌ف ئه‌شره‌فی هێزه پیاده‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان گروپێكی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری عێراق روویدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كه له ئاژانسی ئێرنا بڵاوكرایه‌وه، گروپێكی چه‌كدارانی داعش كه له 21 چه‌كدار پێكهاتبوون، له‌عێراقه‌وه دزه‌یان كردۆته ناو خاكی ئێران و، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌ی هێزه پیاده‌كانی سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها ئێرنا نووسیبووی، زۆربه‌ی چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ڵام به‌شێك له‌و چه‌كدارانه خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.