عه‌فرین له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تۆپبارانه و ئه‌مه‌ریكا و رووسیاش بێده‌نگن
هه‌سه‌ده: ده‌بوو به چاوێكی مرۆییانه له ره‌وشی عه‌فرین بڕوانن
K24 - هه‌ولێر:
بۆمبا‌باران و تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامدا به ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌ڵوێستی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا سه‌ركۆنه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێن: "ده‌بوو ئه‌و وڵاتانه به چاوێكی مرۆییانه له ره‌وشی عه‌فرین بڕوانن".