هه‌سه‌ده ئامارى شه‌هيد و بريندارانى عفرينى راگه‌ياند و ره‌تيكرده‌وه سه‌ربازى توركيا به‌ديل گيرابێت
59 هاووڵاتى 43 شه‌ڕڤان شه‌هيد بوون
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، له حه‌وت رۆژى شه‌ڕدا، 59 هاووڵاتى 43 شه‌ڕڤان شه‌هيد بوون و 134 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون. فه‌رمانده‌يه‌كى هه‌سه‌ده‌ش ره‌تيده‌كاته‌وه، ئه‌وان تۆپبارانى كليس و رێحانلى و هاتايان له سنوورى توركيا كردبێت و دووپاتيشى ده‌كاته‌وه، سوپاى توركيا تا ئێستا نه‌يتوانيوه هيچ پێشڕه‌وييه‌ك بكات.
برووسك حه‌سه‌كه، فه‌رمانده‌ى يه‌په‌گه، له عفرين، له لێدوانێكى تايبه‌تدا به كوردستان 24ى رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ رۆژى حهوتهمينى به‌رخودانى كانتۆنى عفرين و شههبايه. حه‌وت رۆژى پڕ له به‌رخودان و به‌رگرى بووه".
گوتيشى: "له ده‌ستپێكدا ده‌خوازين بڵێين، ده‌وڵه‌تى داگيركه‌ر، ده‌يه‌وێت له رووى ميدياييه‌وه كار بۆ ئه‌وه بكات، ئێمه وه‌ك تيرۆريست بناسێت و باس له‌وه ده‌كات، هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه تۆپبارانى كليس و هاتاى كردووه. ئه‌مه شتێكى راست نييه. ئێمه هێزێكى مرۆيين و جيهانيش ده‌زانێت ئێمه به‌ره‌نگارى تيرۆر بووينه‌ته‌وه".
گوتيشى: "توركيا ده‌يه‌وێت خه‌ڵكى مه‌ده‌نى خۆى له رێى هه‌واڵگرى و سوپاى خۆيه‌وه بكوژێت، ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ى بڵێت يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده ئه‌وانى كوشتووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له رێى كه‌ناڵه‌كه‌ى ئێوه‌وه دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، كه ئه‌و ده‌نگۆيه دووره له راستييه‌وه و ئه‌وه كارى ئێمه نييه و هه‌موو گه‌لان براى ئێمه‌ن و ئێمه چۆن تۆپبارانى گه‌لى خۆمان له باكوور ده‌كه‌ين و هيچ كات ئه‌وه روونادات، گه‌لى كورد، عه‌ره‌ب، تورك تۆپباران بكه‌ين و ئێمه 500 هه‌زار ئاواره‌مان له عفرين په‌ناداوه".
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كان، كه توركيا ده‌ڵێت، زياتر له 340 ئه‌ندامى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده شه‌هيد بوونه، بروسك حه‌سه‌كه روونيكرده‌وه، "ئێمه به ره‌سمى زانياريمان بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌م هه‌فته‌يه‌دا سوپاى توركيا به سه‌دان غاره‌ى فڕۆكه‌ى كردووه‌ته سه‌رمان. توركيا بۆ كپكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى به‌رهه‌ڵستكارانى خۆى سڵ له هيچ پڕوپاگه‌نده‌يه‌ك ناكاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا هه‌وڵده‌دات، قاميشلۆ، ترپه‌سپى، عفرين، كوبانێ، دێرك، ئامووده، سه‌رێكانى، گرێسپى و منبج داگير بكات. ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دان ناوچه رزگاركراوه‌كانى ده‌ستى ئێمه داگيربكات. به‌رخودانى عفرين مه‌زنتر ده‌بێت و به‌رخودانى سه‌رده‌مه".
سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنبوونى سێ سه‌ربازى توركيا، بروسك حه‌سه‌كه ره‌تيكرده‌وه، "هيچ سه‌ربازێكى توركيايان دهستگيركردبێت و گوتيشى: ته‌رمى زۆرێك له سه‌ربازه‌كانى توركيا له ناوچه‌كانى شه‌ڕدا ماوون و به هۆى شه‌ڕه‌وه سوپاى توركيا ناتوانێت ته‌رمه‌كان هه‌ڵبگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "چه‌ندين هێرشى سوپاى توركيا و ميليشياكان تێكشێنراوون و ئه‌مڕۆ جارێكيديكه تۆپخانه‌كانى توركيا جندرێسيان تۆپباران كردووه‌ته‌وه".
دووپاتيشيكرده‌وه، "ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رخودان و به‌رگريكردن له كانتۆنى عفرين".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييه رهسمييانهى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى عفرينه‌وه تا ئێستا 59 هاووڵاتى شه‌هيد بوون.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، 134 هاووڵاتى ديكه له ئاكامى تۆپباران و بۆمبابارانى توركياوه بريندار بوون.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى شه‌هيده‌كانى هه‌سه‌ده، له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ى حه‌وت رۆژى شه‌ڕدا ته‌نيا 43 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده شه‌هيد بوونه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى سوپاى توركيا، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئەحمەد دەمیرجان، وەزیری تەندروستی تورکیا رايگه‌ياند: "لە ئۆپەراسیۆنی عفرین 130 سەربازی وڵاتەکەیان و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا برینداربوون".
گوتیشی: "بەشی زۆری بریندارەکانەکان برینەکانیان سەخت نییە و تاوەکو ئێستا 82 بریندار دوای چارەسەری رەوانەی ماڵەوە کراون، ئێستا چارەسەرکردنی 48 چەکداری سوپای سووریای ئازاد لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان بەردەوامە".
وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکراشیکرد کە تاوەکو ئێستا سێ سەربازی وڵاتەکەیان کوژراون و سێ سەربازی دیکەشیان دیار نین، هاوکات 11 چەکداری سوپای سووریای ئازادیش کوژراون.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاماره دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئاشكرايكرد، 8 سه‌ربازى توركيا له شه‌ڕى عفرين كوژراوون.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه حه‌وته‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه. سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن. هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له ره‌وشى عفرين داوايان كرد، "ره‌وشى ناوچه‌كه هێور بكرێته‌وه".
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئا: ئ.ر