ئه‌ردۆغان: پرسى عفرين له پێشمانه
پرۆسه‌ى سه‌ربازى له ئيدلب سه‌ركه‌وتووه و ئيدى كاتى چاره‌سه‌رى پرسى عفرينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى سه‌ربازى له ئيدلب سه‌ركه‌وتووه و ئيدى كاتى چاره‌سه‌رى پرسى عفرينه.
عفرين ده‌كه‌وێته باكوورى ئيدلب و هاوسنوورى توركيايه و له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) كانتۆنێكى خۆبه‌ڕێوبه‌رى تێدا راگه‌يه‌ندراوه.
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانى پارته‌كه‌ى رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى سه‌ربازى له ئيدلب ئامانجه‌كانى پێكاوه و ئه‌نجامه‌كانى داوه به ده‌سته‌وه و ئێستا پرسى شارى عفرين له‌به‌رده‌مماندايه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتى سوپاى توركيا پێشتر رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانيان له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى ئيدلب جێ‌گير بوون. خاڵى چاودێريان داناوه و به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئه‌ستانه كاره‌كانيان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
پێشتر چه‌ندينجار سه‌رۆك كۆمارى توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر شارى عفرين كردبوو.
