سوپاى توركيا شوێنه‌وارێكى 12 هه‌زار ساڵه‌ى عفرين وێران ده‌كات
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان سوپاى توركيا شوێنه‌وارى په‌رستگه‌ى مێژوويى عه‌ينداره‌ى نزيك عفرينى وێران كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا ناوچه‌يه‌كى شوێنه‌وارى عفرينه وێران‌كرد، كه مێژووى بۆ هه‌زاران ساڵ بۆ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سايتى رووسياليه‌وم بڵاويكرده‌وه، به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان سوپاى توركيا شوێنه‌وارى په‌رستگه‌ى مێژوويى عه‌ينداره‌ى نزيك عفرينى وێران كردووه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى سووريا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وێرانكردنى ئه‌و په‌رستگه مێژووييه‌ى به "ده‌ستدرێژى رژێمى توركيا له‌سه‌ر شوێنه‌واره مێژووييه‌كانى ده‌وروبه‌رى باكوورى حه‌له‌ب" وه‌سفكردووه.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه ئيدانه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى سوپاى توركياى كردووه و داواشى له ناوه‌ند و لايه‌نه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى بوارى پاراستنى شوێنه‌وار كردووه، فشار بخه‌نه سه‌ر توركيا بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى له‌و شێوه‌يه دژى شوێنه‌واره مێژووييه‌كانى سنوورى عفرين دووباره نه‌كاته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئه‌و كرده‌وه‌يه ده‌رخه‌رى مه‌وداى رق و قين و بێ ژيارى رژێمى توركيايه له هه‌مبه‌ر ناسنامه‌ى سووريا و رابردوو و ئێستا و داهاتووى گه‌لى سووريا".
⭕ أنباء تفيد بأن معبد عين دارا الشهير بالقرب من عفرين في سوريا قد دمر بالكامل تقريباً جراء تعرضه لغارة جوية
— Archaeology in Syria (@AinSyria) January 27, 2018
News that the famous Ain Dara Temple near Afrin in Syria almost completely destroyed by an airstrikehttps://t.co/uM68HI6q9t pic.twitter.com/0WRfRiEZzj
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه، هيچ ئامانجێكى سه‌ربازى له ده‌وروبه‌ر و نزيكى ئه‌و په‌رستگه‌يه نييه و به مه‌به‌ست له لايه‌ن توركياوه كراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و په‌رستگه‌يه ته‌نيا شوێن نييه كه له لايه‌ن توركياوه وێران كراوه، به‌ڵكو ناوچه‌ى شوێنه‌وارى ديكه‌ش كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى چالاكانى سه‌ر به روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌واره مێژووييه زيانێكى زۆرى ماددى به‌ركه‌وتووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێياندا راده‌ى ئه‌و زيانانه ده‌رده‌كه‌ون، كه به‌ر شوێنه‌واره مێژووييه‌كانى مزگه‌وتى سه‌لاحه‌دين ئه‌يوبى و گۆڕستانى جندرێسى باشوورى خۆرئاواى عفرين كه‌وتوون.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵده‌رى هاوار، گرته‌ى ڤيديۆيى زيانه‌كانى په‌رستگه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و شوێنه‌واره مێژووييه‌ى ناوچه‌كه شێوێندراوه.
په‌رستگه‌ى عه‌ينداره له 1982 دۆزراوه‌ته‌وه و به هه‌ڵكۆڵين و نه‌خش و نيگاره ناوازه‌كانى سه‌ر به‌ردى بازلتى ناسراوه و ته‌مه‌نى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا.