ئيداره‌ى رۆژئاواى كوردستان ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى له سوچى بكات
بڕياره سبه‌ى كۆنگره‌ى سوچى تايبه‌ت به ديالۆگى نيشتيمانى سووريا ده‌ستپێبكات.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى ئيدارى خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆرئاواى كوردستان، بڕياريدا به‌شدارى له كۆنگره‌ى "سوچى" تايبه‌ت به دانووستانى نيشتيمانى سووريا نه‌كات.
بڕياره سبه‌ى كۆنگره‌ى سوچى تايبه‌ت به ديالۆگى نيشتيمانى سووريا ده‌ستپێبكات.
هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى سيستمى فيدراڵى باكوورى سووريا فه‌وزه يوسف رايگه‌ياند، كورد له خۆرئاواى كوردستان به‌شدارى له كۆنگره‌ى سوچى ناكات.
گوتيشى: به هۆى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين، ئێمه به‌شدارى له كۆنگره‌كه ناكه‌ين.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى خۆرئاواى كوردستان رايشيگه‌ياند، توركيا و رووسيا كه سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانى كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن، له باره‌ى عفرينه‌وه رێككه‌وتوون، وڵاتێكيش له‌گه‌ڵ بژارده‌ى سه‌ربازى بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى ديالۆگى سياسييه.
سيستمى ئيداره‌ى فيدراڵى كورد له باكوورى سووريا له سێ هه‌رێم و شه‌ش كه‌رت پێكهاتووه. كه بريتين له هه‌رێمى فورات (كوبانێ و گرێ سپى)، هه‌رێمى جزيره (كه‌رتى قاميشلۆ و حه‌سه‌كه)، هه‌رێمى عفرين (شارى عفرين و ناوچه‌ى شه‌هبا).
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه نۆيه‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.