به‌ڤیدیۆ.. كاروانێكی سه‌ربازانی توركیا له حه‌له‌ب به‌ر ته‌قینه‌وه كه‌وتن
له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 4 سه‌ربازی توركیا كوژران
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چالاكوانانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا، كه شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای سووریا له سنووری پارێزگای حه‌له‌ب رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببوونه‌وه، ئه‌مشه‌ویش ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراویان پێوه ته‌قیه‌وه و زیانێكی زۆری گیانی و ماددیان پێگه‌یشت.
وه‌ك له یه‌كێك له تویته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی روویداوه، كاتێك كاروانی سه‌ربازانی توركیا له‌نزیك به‌نزینخانه‌كه له‌ڕێگه‌دابوو، ئۆتۆمۆبیله مینڕێژكراوهكه كه له‌و شوێنه راگیرابوو ته‌قێندراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش كۆگاكانی سووته‌مه‌نی ئه‌و وێستگه‌یه و ئۆتۆمۆبیله‌كانی كاروانی سه‌ربازانی توركیاش گڕیانگرتووه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه له‌ناوچه‌ی ئه‌تارب روویداوه، 4 سه‌ربازی توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سووتانی چه‌ندین ئۆتۆمۆبیل و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی سوپای توركیا.
شه‌وی رابردووش هه‌مان ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا كه له باشووری حه‌له‌ب به‌ره‌و ناوچه‌ی تهلولعیس به‌ڕێوه بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریاوه بۆردومانكرا، به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێكی ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه.
إعلام الملاحدة الأكراد : هلاك 4 جنود من الجيش التركي بانفجار ضرب رتل عسكري تركي قرب إحدى محطات الوقود شرقي مدينة الاتارب بريف #حلب pic.twitter.com/PtFWZTRCQq
— الشيخ المحنك (@De_Link1) January 30, 2018