گوندێكی عەفرین خاپوور دەكرێت
سوپای توركیا بە چڕی بۆردوومانی كردووە
K24 - ھەولێر
بە ھۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی عەفرین، بەگوێرەی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوكراونەتەوە، گوندێكی عەفرین بە تەواوی خاپوور كراوە.
ئاژانسی ھاواری نزیك لە ھەسەدە بڵاوی كردەوە: "گوندی خالیدییەی سەر بە ناحییەی شێراوای شاری عەفرین یەكێكە لەو گوندانەی كە بە چڕی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومان كراوە، زۆربەی خانووبەرەی گوندەكە روخاوە".
دانیشتووانی گوندی خالیدییە، لە كورد و عەرەب پێكھاتوون، زیاتر لە 20 ماڵ لە گوندەكە نیشتەجێن و نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە عەفرینەوە دوورە زۆربەیان بە داھاتی زەیتوون و گەنم دەژین.







