به ڤيديۆ.. ژن و پياوێك له سه‌ر شه‌قامێكى گشتى سعوديه سه‌ما ده‌كه‌ن
مشتومڕێكى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و لاى به‌كارهێنه‌رانى سعووديه به‌دواى خۆي‌دا هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى سه‌ماكردنى ژن و پياوێك له شارى ئهبهاى ناوچه‌ى عه‌سيرى باشوورى سعووديه مشتومڕێكى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و لاى به‌كارهێنه‌رانى سعووديه به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى حكومه‌ت له عه‌سير رايگه‌ياند، ميرى ناوچه‌كه فه‌يسه‌ڵ خالد عه‌بدولعه‌زيز، فه‌رمانى ده‌ركردووه ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگير بكرێن و به هۆى سه‌رپێچيكردنى ياسا و رێنماييهكانهوه رووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.