له‌رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ یه‌كده‌نگی كورد و پشتگیریكردن له عه‌فرین راگه‌یه‌ندرا
لێژنه‌ی پشتگیری له عه‌فرین نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
ژمارەیەك كەسایەتی كۆمەلایەتی و رۆشنبیر و دامەزراوەی كۆمەڵگەی مەدەنی، له‌شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، دەستپێشخەرییەكیان به‌ناوی "بانگی عه‌فرین" بۆ پشتیوانیكردن لەو شاره و یەكڕیزی كورد راگەیاند، بەشداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه داوا دەكەن دوور لە بیرورای سیاسی مامەلە لەگەڵ عەفرین بكرێت و داوای گەیاندنی ھاوكاری بەپەلەش بۆ خەڵكی شارەكە دەكەن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یه‌كده‌نگی كورده، وه‌ك لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه جه‌ختی كرده‌وه، بڕیاریانداوه چه‌ند لێژنه‌ییه‌كی كار داده‌مه‌زرێنن و، كار له‌سه‌ر كۆده‌نگی كورد له‌باره‌ی پرسی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌شدار بوون، گفتوگۆیان له‌باره‌ی دانانی میكانیزمی پشتگیریكردن له عه‌فرین كرد. هه‌وره‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان به‌لاوه بنێن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ هاوكاریكردنی عه‌فرین بخه‌نه گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت كه رۆژبه‌ڕۆژ دۆخی ئه‌و شاره دژوارتر ده‌بێت و ژماره‌ی قوربانیایی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیاش له هه‌ڵكشاندایه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا، لێژنه‌كانی كار كه له 60 كه‌س پێكهاتووه، دوور له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی له‌سه‌ر كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.