په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په له‌ناو په‌رله‌مان به‌توندی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه ده‌كات
هشیار ئۆزسۆی: با توركیا به‌ڕاشكاوانه بڵێت كورد له هه‌ر سووچێكی جیهان ببێته خاوه‌ن قه‌واره دژایه‌تی ده‌كه‌م
K24- هه‌ولێر:
ھشیار ئۆزسۆی، پەرلەمانتاری ھەدەپە و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەو حزبە لە پەرلەمانی توركیاوه، دووپاتیكرده‌وه، دووەم گەورە ھێزی نێو رێكخراوی ناتۆ ھێرش دەكاتە سەر ناوچەیەكی بچووكی كورد، به‌ڵام رووبه‌ڕووی به‌رگریكردنێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په گوتیشی، پێویسته توركیا به‌ڕاشكاوانه دان به‌وه‌دا بنێت كه له‌هه‌ر سووچێكی جیهان كورد ببێته خاوه‌ن قه‌واره، ئه‌وا دژایه‌تییان ده‌كات.
هشیار ئۆزسۆی جه‌ختی كرده‌وه، "عه‌فرین له‌چاوی مرۆڤه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه به‌قه‌د وڵاتێك دێته به‌رچاو، به‌رگریكردنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێت، له‌كاتێكدا عه‌فرین ته‌نیا ناوچه‌یه‌كه، كه دووه‌م سوپای ناتۆ به هه‌موو هێزه‌كه‌ی و فڕۆكه ئێف 16 كانیه‌وه، به‌تانك و چه‌كه قورسه‌كانییه‌وه هێرشی سه‌ر ئه‌و ناوچه بچووكه ده‌كات و، ده‌یه‌وێت چیرۆكی پاڵه‌وانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م رووبه‌ره بچووكه دابڕێژێت".
هه‌وره‌ها ئۆزسۆی رووی قسه‌كانی له حكومه‌تی توركیا كرد و گوتی: "به ئا‌شاكرا و بوێرانه بڵێن، له سووریا بێت یاخۆد مه‌ریخ، كورد له‌هه‌ر شوێنێك ببێته خاوه‌ن ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی، ئه‌وا شه‌ڕ له‌دژی راده‌گه‌یه‌نین. سه‌رۆك وه‌زیری توركیاش جارێك به‌ئاشكرا له‌زاری ده‌رچوو و گوتی: ئه‌وان هه‌موو ده‌روازه‌یه‌ك له‌سه‌ر كورد داده‌خه‌ن، دواتر قسه‌كه‌ی گێڕایه‌وه و گوتی، هه‌موو ده‌روازه‌كان له‌سه‌ر تیرۆر داده‌خه‌ین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، حكومه‌تی توركیا بڕیاریداوه هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان بگرێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت و به‌توندی سزا ده‌درێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا له ده رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، زیاتر له 300 كه‌سی ده‌ستگیركردبوو، كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه گرتبوو.