ژنه شه‌ڕڤانێك تانكێك ده‌ته‌قێنێته‌وه
تانكی میلیشیاكانی ئه‌حراری شام بووه
K24 - هه‌ولێر:
ژنه شه‌ڕڤانێكی سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان "یه‌په‌ژه" تانكێكی میلیشیای "ئه‌حراری شام" كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و چه‌كدارێكی میلیشیا سوورییهكهیش ده‌كوژێ.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی ئه‌و چالاكیه‌ی ژنه شهڕڤانهكه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌هۆی مووچه‌كی تانكشكێنهوه یه‌كێك له تانكه‌كانی ئه‌حراری شام ده‌ته‌قێنێته‌وه.
له 20/1/2018ـه‌وه شه‌ڕی قورس له‌نێوان سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت و تا ئێستا چه‌ندین تانكی ئه‌و ھێزانه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 3/2/2018، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا تێكشكاندنی تانكێكی دیكه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی و كوژرانی 5 سه‌ربازی به‌وهۆیه‌وه راگه‌یاند.