كه‌تيبه‌ى شه‌ڕڤانه بيانييه‌كان گه‌يشته عه‌فرين
هوانگ لى، ماوه‌ى سێ ساڵه له ريزى شه‌ڕڤانانى كورددا شه‌ڕ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سايتى ره‌سمى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بڵاويكرده‌وه، كه كه‌تيبه‌ى شه‌ڕڤانه بيانييه‌كانى ريزى يه‌په‌گه بۆ به‌رگريكردن له عه‌فرين گه‌يشتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕى عه‌فرين.
ناوه‌ندى راگه‌ياندنى يه‌په‌گه دووپاتيكرده‌وه، ئه‌و شه‌ڕڤانه بيانيانه‌ى له كه‌تيبه‌يه‌كدا خۆيان رێكخستووه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ به‌ڕێكه‌وتوون.
شه‌ڕڤانه بيانييه‌كان له‌و باره‌يه‌وه به‌ياننامه‌يه‌كيان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا رايانگه‌ياندووه، هێرشى شوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين پێچه‌وانه و ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و به‌نده‌كانى جاڕنامه‌ى جيهانى مافه‌كانى مرۆڤ.
شه‌ڕڤانه‌ى به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسايى تولهه‌ڵدان، له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئێمه شه‌ڕى تيرۆر ده‌كه‌ين. ناتوانين هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان و چاوه‌ڕوان بين تا توركيا زه‌وييه رزگاركراوه‌كانمان داگير بكات. باجه‌كه‌ى هه‌رچى بێت، ئێمه به‌رگرى له‌و خاكه رزگاركراوه ده‌كه‌ين.
تيمێك له جه‌نگاوه‌ره بيانييه‌كان، به سه‌ركردايه‌تى شه‌ڕڤانى چينى (هوانگ لى)، كه خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانييه، پاڵيانداوه‌ته پاڵ شه‌ڕڤانانى كورد، له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، به‌ره‌نگارى هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌بنه‌وه.
.jpg)
هوانگ لى، ماوه‌ى سێ ساڵه له ريزى شه‌ڕڤانانى كورددا شه‌ڕ ده‌كات. ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه ناوى بهێنرێت و ميدياى جيهانى له باره‌يه‌وه بدوێت. خۆى لێدوان نادات، به‌ڵام شه‌ڕڤانه بيانييه‌كانى هاوڕێى به رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانيان راگه‌ياندووه، هوانگ لى سه‌ركردايه‌تى شه‌ش شه‌ڕڤانى بيانى ده‌كات.
هوانگ لى له چين له‌دايكبووه. له منداڵييه‌وه خێزانه‌كه‌ى روويانكردووه‌ته بريتانيا. ئه‌و خوێندنى له بريتانيا ته‌واوكردووه. ده‌رچووى زانكۆى مانچسته‌ره.
له 2015دا كه له سووريا بوو، بۆ يه‌كه‌مجار وێنه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكرايه‌وه. له وێنه‌كه‌دا هوانگ لى ده‌رده‌كه‌وت، ئاڵايه‌كى داعشى به‌ده‌سته‌وه بوو و ده‌يهێنايه خواره‌وه.
ئه‌و شه‌ڕڤانه چينييه‌ى له شه‌ڕى ره‌ققه‌شدا دژى داعش به‌شدارى كردووه. ئه‌و له سه‌نگه‌رى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بووه.
.jpg)
رۆژى چوارشه‌ممه 24ى كانوونى دووه‌م، يه‌نايرى 2018، فه‌رمانده‌يه‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز ئاشكرايكرد، ژماره‌يه‌ك خۆبه‌خشى ئه‌مريكى، بريتانى و ئه‌ڵمانى شانبه‌شانى شه‌ڕڤانه‌كانى هه‌سه‌ده، له عفريندا به‌رگرى له شاره‌كه ده‌كه‌ن. گوتيشى: "ئه‌وان رووبه‌ڕووى هێرشى سوپاى توركيا بوونه‌ته‌وه".
له لێدوانه‌كه‌يدا بۆ رۆيته‌رز، رێدور خه‌ليل، كه فه‌رمانده‌يه‌كى ناسراوى هه‌سه‌ده‌يه، ره‌تيكرده‌وه، ورده‌كارى له باره‌ى ناسنامه و ژيانى ئه‌و خۆبه‌خشه بيانيانه‌ى شه‌ڕ له دژى سوپاى توركيا ده‌كه‌ن، ئاشكرا بكات. گوتيشى: "ئه‌وان ده‌يانه‌وێت به‌رگرى له شارى عفرين بكه‌ن". هه‌رچه‌نده هه‌ندێك زانيارى له باره‌ى ئه‌و شه‌ڕڤانه بيانيانه‌وه له په‌يجى (The Lions Of Rojava) واته (شێره‌كانى رۆژئاڤا) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌ناوبانگترينى ئه‌و خۆبه‌خشه بيانيانه، پاڵێوراوى پێشووى پارتى پارێزگارانى بريتانيايه، كه ناوى (باران ماكر گيفۆرد)ى له خۆى ناوه. هه‌روه‌ها (كيم تايلۆر)، ده‌رچووى به‌شى بيركارى زانكۆى ليڤه‌رپوڵى بريتانيه، كه پێشتر به رۆژنامه‌ى تايمزى راگه‌ياندبوو، "شانبه‌شانى كورده‌كان به‌شدارى له شه‌ڕى عفريندا ده‌كات".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.