ميرى مه‌ككه‌: سه‌رپێچى دژ به‌ به‌ها ئاينييه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن

سه‌رپێچيكارانيش راده‌ستى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بكات بۆ لێپرسينه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ميرى مه‌ككه‌، خالد فه‌يسه‌ڵ، داواى له‌ پارێزگارى جده‌ كرد، هه‌موو ئه‌و ره‌فتار و كرده‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى به‌ها ئيسلامييه‌كان و نه‌ريت و كلتوورى عه‌ره‌بستانن له‌ شوێنه‌ گشتييه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكات و سه‌رپێچيكارانيش راده‌ستى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بكات بۆ لێپرسينه‌وه‌. ئه‌م داوايه‌ دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌ى ڤيديۆيى بوك و زاوايه‌ك بڵاوبوويه‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنێكى گشتى ده‌ركه‌وتبوون.