به‌ر له‌وه‌ى تاجى له‌سه‌ر بنێن شاجوان وتى "من كوڕم"
له پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى كازاخستاندا به‌شدارى كرد و له ناو چوار هه‌زار ئافره‌تدا توانى سه‌ركه‌وێت بۆ خولى كۆتايى
K24 – هه‌ولێر:
له پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى كازاخستاندا به‌شدارى كرد و له ناو چوار هه‌زار ئافره‌تدا توانى سه‌ركه‌وێت بۆ خولى كۆتايى، به‌ڵام نهێنييه‌كه‌ى خۆى ئاشكرا كرد و گوتى: من كوڕم نه‌ك ئافره‌ت و به‌و هۆيه‌وه له پێشبڕكێكه دوورخرايه‌وه.
ئيلى دياگيليڤ، (22 ساڵ) دانيشتووى شارى ئه‌لما ئاتاى كازاخستانه، خۆى وه‌ك كچ ناساند و به‌شدارى له پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى شاجوانى وڵاته‌كه‌ى كرد و ناوى له خۆى نا ئه‌رينا ئه‌لييڤا و به‌ر له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى كۆتايى به‌ڕێوه‌بچێت، ئاشكرايكرد، كه ئافره‌ت نييه و كوڕه و ليژنه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاجوانيش بڕياريدا له كێبڕكێكه دوورى بخاته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه له باره‌ى هۆكارى خۆگۆڕينى له شێوه‌ى ئافره‌تدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، مه‌به‌ستى بووه، به هه‌مووان بڵێت، جوانى سرووشتى كاريزماى هه‌يه و ئه‌وه‌ش ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌يه كه ئافره‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه لێى بێبه‌شه و خه‌ريكه له رێى مكياجه‌وه جوانى سرووشتى خۆى ده‌شارێته‌وه و پشت به جوانى ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت.
ئه‌و گه‌نجه باسى له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى گره‌وى كردووه له باره‌ى جوانى سرووشتييه‌وه و ده‌شڵێت: به‌رده‌وام به‌رگريم له جوانى سرووشتى كردووه، نه‌ك ده‌ستكرد.
دياگيليڤ، ئه‌وه‌شى گوت: له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرينه‌ى ئافره‌تان به يه‌كدى ده‌چن و ته‌نانه‌ت له بيركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كه‌رسته‌كانى ئارايشت و خۆڕازاندنه‌وه لاسايى يه‌كدى ده‌كه‌نه‌وه و وا ده‌زانن جوانى ته‌نيا ئه‌وه‌يه لاسايى ئارايشتى يه‌كدى بكه‌نه‌وه و شوێن رازاندنه‌وه و به‌كارهێنانى كه‌رسته‌كانى يه‌كدى بكه‌ون.
.jpg)