ئهردۆغان داواى كشانهوهى ئهمريكا له منبج دهكات
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رايگهياند، دەبێت ئەمریکا هێزەکانی لە شاری منبج لە سووریا بکشێنێتەوە
K24 – ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رايگهياند، دەبێت ئەمریکا هێزەکانی لە شاری منبج لە سووریا بکشێنێتەوە.
ئەردۆغان لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی عەفرین تاوەکو دەگاتە ئیدلب بەردەوام دەبێت و گوتیشی: دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لە منبج بکشێنەوە، بۆ ئەوەی شارەکە رادەستی خەڵکە رەسەنەکەی بکرێتەوە.