خه‌ڵك به‌ره‌و عه‌فرین كەوتنەڕێ
بۆ پاڵپشتیكردن له عه‌فرین كۆده‌بنه‌وه
K24 - عەفرین
بۆ پاڵپشتیكردن له عه‌فرین به هه‌زاران خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان، لە شار‌و شارۆچەكانی دیكە ده‌چنه عه‌فرین و ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریكردن لە عەفرین دەردەبڕن.
ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی جزیرێ و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان بۆ پاڵپشتیكردن له عه‌فرین گه‌یشتنه شاره‌كه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه پێشوازیان لێكرا.
هاووڵاتییه‌كی عه‌فرینی بەناوی حسێن حەسۆ، كە لەنێو گردبوونەوەی خەڵك بۆ كوردستان24 دوا گوتی: "قۆناخی ئێستا پێویستی به یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد هه‌یه، ده‌بێت كورد ئه‌و قۆناخه تێپه‌ڕێنێت، بە یەكگرتوویی دەتوانین رووبەڕووی دوژمنان ببینەوە و ئامانجەكانمان بێنینەدی".
سەرەڕای خەمباری بۆ بارودۆخی عەفرین و شەھیدبوونی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی سڤیل و شەڕڤان لە شەڕەكە، بەڵام خەڵكی عەفرین بە ئیرادە و گوتنەوەی چەندین دروشم جەخت لە پاراستنی شارەكەیان دەكەنەوە، خەڵكی شارەكانی دیكەی پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی عەفرین دووپات دەكەنەوە.
ھاووڵاتییەكی دیكە بەناوی عەبدولقادر حەمۆ، كە لە شاری قامیشلو بۆ پشتگیری كردن لە خەڵكی عەفرین ھاتووەتە ئەو شارە، ئەو دەڵێت: "ھاتووینەتە عەفرین بۆ ئەوەی بە یەك روح و یەكدەنگ پشتگیری لە گەلی خۆمان لە عەفرین بكەین، تا دواھەناسە رووبەرووی دوژمنان دەبینەوە و بەرگری لە عەفرین دەكەین".