بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا له منبج تيلرسن سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات
دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
بڕياره وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر منبج تاوتوێ بكه‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام توركيا داوا ده‌كات، ئه‌مريكا هێزه‌كانى له منبج بكێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى كراوه بێت له بۆمبابارانكردنى ناوچه‌كه.