له ئاكامى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين سێ هاووڵاتى شه‌هيد بوون
(يه‌په‌ژه) له گوندى شێخورزه ده‌يان چه‌كدارى ميليشياكانى هاوپه‌يمانى سوپاى توركيايان كوشت
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له عه‌فرين رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له ئاكامى بۆمبابارانكردنى ناوه‌ندى شارى عه‌فرين له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى توركياوه سێ هاووڵاتى شه‌هيد بوون. راشيگه‌ياند، يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژن (يه‌په‌ژه) له گوندى شێخورزه ده‌يان چه‌كدارى ميليشياكانى هاوپه‌يمانى سوپاى توركيايان كوشتووه و ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازيان تێكشكاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، بۆ 21همين رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دانى ديكه پێكراوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.