ئەمریکا پێگەی خۆی لە منبج بەهێزتر دەکات
کوردستان24 جموجۆڵی سەربازی لە منبج دەخاتەڕوو
K24 - منبج
دوای ئەوەی توركیا ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر شاری منبجی كرد، ھێزەكانی ئەمریكا رۆژانە چاودێری سنووری نێوان ئەنجوومەنی سەربازی منبج و قەڵغانی فوڕات و سوپای توركیا دەكەن و ژمارەی سەربازە ئەمریكیەكانیش زیادكراون.
شەڕڤان دەروێش، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بە كوردستان24 گوت: "ھاتنی فەرماندەكانی ئەمریكا بۆ منبج، پەیامێكە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ھێرشی سەر منبج بكەن، ھەروەھا ھاوكاری و پشتیوانی ھێزەكانی ئەمریكا بۆ خەڵكی منبج بەردەوامە".
ئەوە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا توركیا داوا لە ئەمریكا كرد لە منبج بكشێتەوە، ھاوشێوەی عەفرین ھێرش بۆسەر منبج دەست پێدەكەن، لە بەرامبەر ئەو پەیامەی توركیادا، فەرماندە باڵاكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا، جەختیان لە مانەوە و بەرگریكردن لە منبج كردەوە و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی ئەمریكاش سەردانی سەنگەرەكانی ھەسەدەیان لە منبج كرد.
خەلیل عەلی، فەرماندەی ھەسەدە لە سەنگەری چەمی ساجور، بە كوردستان24 راگەیاند: "فەرماندەكانی ئەمریكا بەردەوام چاودێری سەنگەرەكان دەكەن و ھەندێك جار دێن و شەویش لە سەنگەرەكان دەمێننەوە، پێشتر چەند رۆژ جارێك دەھاتن، بەڵام ئێستا رۆژانە دێنە سەنگەرەكان و بە باشی چاودێری دۆخەكە دەكەن