روانگه‌ى سووريا: له 23 رۆژى شه‌ڕدا 27 سه‌ربازى توركيا كوژراوون
شه‌ڕى سه‌خت له نێوان هێزه‌كانيان و سوپاى توركيا له نزيك گوندى دێرسهلوان به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، شه‌ڕى سه‌خت له نێوان هێزه‌كانيان و سوپاى توركيا له نزيك گوندى دێرسهلوان به‌رده‌وامه.
ئه‌و سه‌رچاوه كوردييه به رووسياليهومى راگه‌ياندووه، له ئاكامى پێكدادانه‌كاندا توانيويانى زيانى زۆر له هێزه‌كانى توركيا و چه‌كداره هاوپه‌يمانه‌كانى بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، تۆپخانه‌كانى توركيا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام تۆپبارانى گونده‌كانى دێرسهلوان و عه‌ره‌ب وێران ده‌كه‌ن.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ سوپاى توركيا كوژرانى 11 سه‌ربازى ديكه‌ى له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پشتڕاستكرده‌وه.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياندووه، توانيويانه 86 شه‌ڕڤان و 19 ئامانج له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا بكه‌نه ئامانج و له ناويان به‌رن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، چالاكانى سه‌ر به روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، باسيان له سه‌ختى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كردووه.
ئه‌و چالاكانه هه‌واڵى تێكشكاندنى هێليكۆپته‌رێكى جه‌نگى سوپاى توركياشيان پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت هێليكۆپته‌ره‌كه به هۆى هه‌ڵه‌ى ته‌كنيكييه‌وه تێكشكاوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و چالاكانه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى عه‌فرينه‌وه تا ئێستا 148 شه‌ڕڤان گيانيان له‌ده‌ستداوه.
له به‌رامبه‌ريشدا 185 سه‌رباز و چه‌كدارى هاوپه‌يمانى سوپاى توركيا كوژراوون و له‌و ژماره‌يه‌ش 27يان سه‌رباز بوونه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.