به ڤیدیۆ.. یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی به‌ڕێوه‌یه
راهێنه‌ری زێره‌ڤانی، زانیاری ته‌واوی له باره‌ی یاریزانه‌كه بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاشكرای كرد كه له ماوه‌ی 3 رۆژی داهاتوو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لیبیا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌كه‌یان ده‌گاته باشووری كوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 شووباتی 2018، سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه (ئه‌كره‌م ئه‌لزویی) هێرشبه‌ری لیبی له یانه‌ی قه‌یسه‌ڵی ئوردنی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات.
ئه‌كره‌م ئه‌لزویی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، یاریزانی هه‌ڵبژاده‌ی لیبیایه و وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ناسناوی خولی ئوردنی برده‌وه و به تۆماركردنی 9 گۆڵ، پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی زێره‌ڤانی پێشتر 3 ناسناوی خولی نایابی كوردستانی بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه له 3 یاری، 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، كاتێك به 2 گۆڵی تیاگۆی یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی له یانه‌ی نه‌ورۆزی میوانی برده‌وه.
