ئه‌مریكا باوه‌ڕ ناكات توركیا گازی ژه‌هراوی به‌كارهێنابێت
گوته‌بێژ به‌ناوی ئیداره‌ی ئه‌مریكا: ئاگاداری ئه‌و راپۆرتهین و ناتوانین ته‌ئكیدی بكه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مایكل ئه‌نتۆن، گوته‌بێژ به‌ناوی ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "كۆشكی سپی ئاگاداری تۆمه‌ته‌كانی سووریایه به‌رامبه‌ر توركیا و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی كورد له عه‌فرین" و به‌دووری زانیوه ئه‌و تۆمه‌تانه راستبن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/2/2018 مایكل ئه‌نتۆن به ئاژانسی نۆڤستی رووسی گوتووه: "ئێمه ئاگاداری ئه‌و راپۆرتهین و ناتوانین ته‌ئكیدی بكه‌ینه‌وه، پێمانوایه رێگه‌ی تێناچێت سوپای توركیا چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێ، ئێمه به به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌نه‌كان هانده‌ده‌ین دان به خۆیاندا بگرن و خه‌ڵكی سڤیلی عه‌فرین بپارێزن".
وه‌ڵامه‌كانی گوته‌بێژ به‌ناوی ئیداره‌ی ئه‌مریكا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین راپۆرته هه‌واڵ بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی "گازێكی ژه‌هراوی" له گوندێكی ده‌وربه‌ری عه‌فرین و به‌وهۆیه‌وه 6 هاووڵاتی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی و سووربوونه‌وه‌ی پێشت هاتبوون".
له‌وباره‌یه‌وه جوان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین، به ئاژانسی سانای سووریای گوتبوو: "به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، له گوندی موزینهی سه‌ر به شاره‌دێی حه‌دید له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین، 6هاووڵاتی سڤیل گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه".
بڕیاره ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین، ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بڵاوبكاته‌وه كه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و گازه كردوویه‌تی كه توركیا به‌كاریهێناوه.
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه سوپای توركیا و میلیشسیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین و تا ئێستا نه‌یانتوانیووه پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆ بكه‌ن.