ئه‌ردوغان: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت به‌توندی سزای ده‌ده‌ین
ئه‌ردوغان بۆ پوتن: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان تا پێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی له‌عه‌فرین و به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "سی ئێن ئێن تورك" بڵاویكرده‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی هاوتا رووسییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌دژی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین رێكبكه‌وێت، ئه‌وا به‌توندی سزای ده‌ده‌ین.
ئه‌و كه‌ناڵه بڵاویشیكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئه‌ردوغان به پوتنی راگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كه به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" ده‌ستپێكردووه، تاپێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی و به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی ئه‌ردوغان ئاشكرایكردبوو، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی عه‌فرین و ئیدلب، ئه‌ردوغان و پوتن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بچێته ناوعه‌فرین و رێگری له هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی سووریا بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی چیتر سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌یان پێشێل نه‌كه‌ن.
له 20ی مانگی رابردووه‌وه، هێزه‌كانی سوپای توركیا به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌زاران میلیشیای گروپه ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسۆنی سووریا كه به "سوپای سووریای ئازاد" ناسراون، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك له دژی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له سنووری شاری عه‌فرین كردووه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه پیاده و ئاسمانییه‌كان به‌كارده‌هێندرێن، تائێستاش به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه بۆسه‌ر سه‌نته‌ری شار و گونده‌كان به‌ده‌یان هاووڵاتیی كوردی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
H.B