ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدانی عه‌فرین ده‌كات
شه‌ڕی عه‌فرین مانگێكی تێپه‌ڕاند و مه‌یدانی شه‌ڕ و سیاسه‌تی ناوچه‌كه گه‌رمتر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/2/2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌مارۆ ده‌خه‌ینه سه‌ر شاری عه‌فرین".
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان پاش مانگێكه له ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" كه سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شاره‌كه و له رێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی و بۆردوومان و بۆمبابارانی چڕه‌وه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن".
پاش رۆژێكیشه له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی چوونی هێزی میللی سه‌ر به رژێمی سووریا بۆ عه‌فرین، تا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌رگریی له شاره‌كه بكه‌ن و دژی سوپای توركیا و میلیشیا سوورییه هاوپه‌یمانه‌كانی بوه‌ستنه‌وه".
سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا 32 سه‌ربازی سوپای توركیا و 70 چه‌كداری میلیشیاكانی سووریا كوژراون. به‌ڵام ھێزه‌كانی یه‌په‌گه ئاماژه به كوژرانی سه‌دان سه‌ربازی توركیا و چه‌كداری میلیشیاكانی سووریا ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده ئامارێكی فه‌رمی و درووست به‌رده‌ست نییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی چوونی ھێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا بۆ عه‌فرین گوتوویه‌تی: "هێشتا هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا نه‌هاتوونه‌ته عه‌فرین و روون نییه ئایا دێنه ئه‌و ناوچانه‌ی ماوه‌ی مانگێكه سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری یان نا".
به‌ڵام ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "بوونی رێككه‌وتنێك له‌نێوان چه‌كداره كورده‌كان و رژێمی سووریا له‌باره‌ی عه‌فرین به‌دوور نازانین، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" له‌و ناوچانه به‌رده‌وامیان ده‌بێت".
هه‌ر چه‌نده كاڵن ئه‌و جۆره هه‌واڵانه زیاتر وه‌ك پڕوپاگه‌ندنه ده‌بینێت، به‌ڵام به‌دووریشی نازانیت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌نھێنی سازشی پێس كرابێت".
ئه‌ردۆغان پاش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا و سه‌رۆككۆماری ئێران كه ئیواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامیداوه، ئه‌مرۆش باسی ئابڵۆقه‌دانی عه‌فرینی كردووه، له كاتێكدا چاودێرانی بارودۆخه‌كه، بوونی هه‌ر رێككه‌وتنێك بۆ چوونی ھێزی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د بۆ عه‌فرین، به‌بێ ئاگاداریی مۆسكۆ و تاران به‌دوور ده‌زانن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ له وه‌ڵامی پرسیارێكی تایبه‌تی كوردستان 24 كه پرسیاری رۆڵی رووسیای له عه‌فرین لێكردبوو گووتی: "ئێمه هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی ده‌ده‌ین، ده‌رباره‌ی چوونی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریاش بۆ شاره‌كه من ئاگادارنیم، به‌ڵام له‌وانه‌یه مۆسكۆ ئاگادار بێت".