یه‌په‌گه داوا ده‌كات سوپای سووریا بێته عه‌فرین
گوته‌بێژی یه‌په‌گه: هێزی میللی سه‌ر به سووریا كه‌من و له هێڵه‌كانی پێشه‌وه جێگیر بوون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/2/2018 نووری مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند: "سه‌دان ئه‌ندامی هێزه میللییه‌كانی سووریا له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی ناوچه‌ی عه‌فرین بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ری توركیا كه‌مه".
ئه‌و به‌رپرسه كورده به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "داوا ده‌كه‌ین سوپای فه‌رمی سووریا بێنه ناوچه‌ی عه‌فرین و به ئه‌ركی خۆیان هه‌ست و سنووری وڵات له دوژمنكاریی توركیا بپارێزن".
له هه‌مان كاتدا نووری مەحموود ده‌ڵێت: "هیچ ھێزێكی لایه‌نه حكومییه‌كانی سووریا نه‌هاتوونه‌ته گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ی شاری حه‌له‌ب كه له ژێر كۆنترۆڵی كورد دان". هه‌ر چه‌نده راپۆرته هه‌واڵه‌كان زانیاری‌یان لهوبارهیهوهداوهو باسی چوونی هێزی سه‌ر به ئه‌سه‌دیان بۆ ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه كردبوو.
پێشتر هاكان چاوێش ئۆغڵو، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتبووی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورده‌كان و دیمه‌شق هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش به‌رده‌ست نییه بیسه‌لمێنێ هێزی سه‌ر به سوپای سووریا هاتبنه ناو شاری عه‌فرین.
هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، لە 20/1/2018 له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد. جگە لە سوپای توركیا چەكدارانی میلیشیای سوپای سووریای ئازادی سەر بە توركیا بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن.
بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین تا ئێستا زیاتر لە 170 كەس بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی توركیا لە عەفرین شەھید بوونە و زیاتر لە 650 كەسی دیكەش برینداربوونە.
دوای مانگێك ھێرشی توركیا بۆسەر عەفرین، لە رۆژی 20/2/2018، ھێزە میللیەكانی سەر بە سوپای سووریا، وەك خۆیان دەڵێن "بۆ پاراستنی شارەكە گەیشتنە نێو عەفرین"، تائێستاش سەركردەكانی یەپەگە ئەوە دەخەنەروو كە ھێشتا لەگەڵ حكوومەتی سووریا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام ھاتنی ھێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بۆ پاراستنی عەفرین بە بابەتێكی ئاسایی لە قەڵەمدەدەن و دەشڵێن، سوپای سووریا تەنھا سنوورەكانی عەفرین دەپارێزێت و لەناو شار نامێنێتەوە.