سوپای توركیا كاروانێكی هاوكاری مرۆیی ده‌كاته ئامانج كه به‌ره‌و عه‌فرین له‌ڕێ بوو
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به عه‌فرین شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نوێ ده‌ستی پێكردووه و فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاش له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن
K24- هه‌ولێر:
كاروانێكی هاوكاری مرۆیی كه له‌لایه‌ن خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین لهڕێبوو، له گوندی میرمین، له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه كرایه ئامانج.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "هاوار"ی كوردی، كاروانه‌كه له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل و بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، كه پێداویستی مرۆییان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین هه‌ڵگرتبوو و، له‌كاتی گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه بۆ گوندی میرمینی سه‌ر به ناحیه‌ی شرا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌كانی چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی توركیاوه كرایه ئامانج.
لای خۆشیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "سانا"ی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، كاروانێكی هاوكاری مرۆیی و پێداویستی سه‌رتایی بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین گه‌یشته شاری حه‌له‌ب، كه ئه‌مه یه‌كه‌م كاروانی هاوكاری له‌مجۆره‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا سوپای توركیا كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری مرۆیی، به‌ر له گه‌یشتنی بۆ شاری عه‌فرین، له‌گوندی زیاره‌ت كردبووه ئامانج.
"سانا" ئاشكراشیكرد، كاروانه‌كه له 29 بارهه‌ڵگر پێكهاتووه و له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی زیاره‌ت، به سه‌رپه‌رشتی مانگی سووری عه‌ره‌بی سووریا و لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، گه‌یشتۆته سنووری ناوچه‌ی عه‌فرین.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌گوێره‌ی چالاكوانانی ناوچه‌كه، هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر بۆردومانكردنی ناوچه‌ی عه‌فرین به‌رده‌وامن. راشیانگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادانی نوێ له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له لایه‌ك و سوپای توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له ناوچه بلیلكای سه‌ر به ناحیه‌ی راجۆ و چه‌ند میحوه‌رێكی دیكه له ناوچه‌ی ماباتا، ده‌ستی پێكردووه و، فڕۆكه‌كانی توركیاش به هێرشی ئاسمانی هاوكاری هێزه پیاده‌كان ده‌كه‌ن.
H.B
#Video : @SYRedCrescent w/ @ICRC joint #humanitarian #convoy reached #Afrin and #Tall_Riffat
— Syrian Red Crescent (@SYRedCrescent) March 1, 2018
29 trucks enough for 50K ppl, reached Afrin and Tall Riffat districts IN #Aleppo pic.twitter.com/AahPsQKO01