ساڵح موسليم بۆ كوردستان24: ئازادم له هاتوچۆكردندا و به كه‌فاله‌ت ئازاد نهكراووم
ئه‌نقه‌ره پيلانێكى هه‌بوو، به نهێنيى ده‌ستبه‌سه‌رم بكات و به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت بمگوازێته‌وه توركيا
K24 – هه‌ولێر:
ساڵح موسليم، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ته‌ڤده‌م، له يه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنيدا، دواى ئازادبوونى، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، "ئازادكردنى له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕيارى دادگا بووه، نه‌ك به كه‌فاله‌ت". گوتيشى: "ئه‌نقه‌ره پيلانێكى هه‌بوو، به نهێنيى ده‌ستبه‌سه‌رم بكات و به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت بمگوازێته‌وه توركيا، به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌دا شكستيهێنا".
ساڵح موسليم گوتى: "پێويسته ئه‌وه راست بكه‌مه‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕيارى دادگا ئازاد كراووم، نه‌ك به كه‌فاله‌ت".
گوتيشى: "له‌سه‌ر داواى توركيا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابووم. دادگاى چواره‌مى سزا گه‌وره‌كانى ئه‌نقه‌ره، تۆمه‌تبارى كردبووم. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه ده‌ستبه‌سه‌ر كرام و دواتر ده‌ركه‌وت، ئه‌و تۆمه‌تانه راست نه‌بوون. من كه‌سێكى سياسييم و له ئه‌وروپا چالاكى ده‌كه‌م. دادگاش راستييهكهى دووپاتكرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌و تۆمه‌تانه راست نيين و تۆ ئازادى و ده‌توانيت كه‌ى بێيت و بڕۆييت".
هه‌روه‌ها گوتى: "بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌ش، پارێزه‌رمان له‌وێ هه‌يه و ئاماده ده‌بێت".
روونيشيكرده‌وه، "پرسى گرنگتر ئه‌وه‌يه، توركيا له عه‌فرين شكستيهێناوه و ده‌يويست له رێى پرسى منه‌وه خۆى رزگار بكات و هه‌وڵيده‌دا، بێ دادگاييكردن من راپێچى توركيا بكرێمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ نه‌چووه سه‌ر و ئێمه بڕوامان به دادوه‌رى دادگاى ئه‌وروپا هه‌يه و ئه‌و پيلانه‌ى توركيا ئاشكرا بوو، ده‌يانويست ريسكێك بكه‌ن. به شێوه‌يه‌كى نهێنى من ببه‌نه توركيا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
ساڵح موسليم ئه‌وه‌شى گوت: "هه‌واڵگرى توركيا زۆر په‌يوه‌ندى جۆراوجۆرى هه‌يه. له‌گه‌ڵ مافياكانيش په‌يوه‌ندى هه‌يه. ترس له‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام له رووى پرۆسه‌ى دادگاييكردنهوه، پرۆسه‌كه كۆتايى هاتووه و شتى شارهوهم نييه و له ئه‌وروپا وه‌ك كه‌سێكى سياسى ده‌ناسرێم".
دووپاتيشيكرده‌وه، "هيچ كۆت و به‌ندێك له‌سه‌ر من نييه و له ته‌واوى ئه‌وروپا سه‌ربه‌ستم و ته‌نيا ئهوهندهيان وتووه، ئه‌گه‌ر داوا بكه‌ن، بچم ئاماده بم و وه‌ڵامى پرسياريان بده‌مه‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌وروپاش له هه‌مبه‌ر دادگاييكردنه‌كه، ساڵح موسليم گوتى: "له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه و به‌رژه‌وه‌ندى زۆرى له ئه‌وروپا هه‌يه. ئێمه‌ش له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامين له شه‌ڕى تيرۆر و قوربانيمان داوه. ئه‌وروپا ئه‌وه به پيرۆز ده‌بينن و سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كورده، ته‌نيا بۆ ئێمه نييه. جيهانيش ئه‌و راستييه باش ده‌بينێت كه توركيا چه‌كدارانى داعشى كۆكردووه‌ته‌وه و ئێستا شه‌ڕى عه‌فرينيان پێده‌كات".
هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى يه‌كێتى ديموكرات، ساڵح موسليم باسى له‌وه‌شكرد، توركيا گوێ به ناڕه‌زايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نادات. توركيا دژى ئيراده‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ستاوه‌ته‌وه و پيلانى عوسمانييه‌كانى له سووريا زيندوو كردووه‌ته‌وه و رێگه نادات ئاشتى له سووريا بێته دى".
له باره‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له مه‌ڕ پرسى عه‌فرين، ساڵح موسليم گوتى: "ئێمه رێزمان هه‌يه بۆ كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و پێويسته هاوكارى زياتر هه‌بێت و ئه‌گه‌ر تهبايى هه‌بێت، سه‌نگى كورد به‌هێزتر ده‌بێت له هاوكێشه‌كاندا".
لە25 شوبات/ فێبرايهری 2018 دەستگیركردنی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، له شاری پراگی پایتەختی كۆماری چیك راگەیەندرا. میدیاكانی پەیەدەش ئاشكرایان كرد ساڵح موسلیم، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسێك چووەتە چیك و دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی چیك لەسەر داوای توركیا بووە.
دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی چيك، رۆژى سێشه‌ممه 27ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، دادگاى پراگ بڕیاری ئازادكردنى ساڵح موسليمى ده‌ركرد.
دواى ئازادبوونى، ساڵح موسليم، هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى يه‌كێتى ديموكرات، له چيك، بڕياريدا ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵێت.
ميرۆسلاڤ كروتينا، پارێزه‌رى ساڵح موسليم، رايگه‌ياند، مۆكيلهكهى خاكى چيكى به‌جێهێشتووه و ده‌ستى به ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كانى له ئه‌وروپا كردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: "ساڵح موسليم خشته‌يه‌كى چڕوپڕى كاركردنى له ئه‌وروپا هه‌يه و چه‌ندين وتار و ديدارى ده‌باره‌ى پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و ره‌وشى كورد ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "به هۆى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ساڵح موسليم له لايه‌ن پۆليسى پراگه‌وه، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، بووه هۆى دواكه‌وتنى به‌شێك له به‌رنامه‌كانى. ساڵح موسليم هه‌ر له چوارچێوه‌ى يه‌كێتى ئهوروپادايه".
له كاردانه‌وه‌ی بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم دا، باڵیۆزی توركیا له چیك رایگه‌یاند: "بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و پراگ ده‌بێت و بڕیاری ئازادكردنی بۆ ئێمه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بهڵێنیدا، ساڵح موسلیم بۆ هه‌ر وڵاتێك بچێت وازی لێناهێنین و به‌دوایدا ده‌چین.
چاوشئۆغلۆ له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" توركى تووڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای چیك بۆ ئازادكردنی ساڵح موسلیم پیشاندا و گوتی: "ئێمه داوامان له وڵاتی چیك كردبوو، ساڵح موسلیم راده‌ستی ئێمه بكاته‌وه، به‌ڵام دادگای ئه‌و وڵاته پێچه‌وانه‌ی داواكاریه‌كه‌ی ئێمه بڕیاریدا، ئێمه یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تیمان ئاراسته‌ی وڵاتی چیك كردووه، ده‌ست له‌و كه‌یسه هه‌ڵناگرین، ساڵح موسلیم له هه‌ر وڵاتێكیش ده‌ركه‌وێت له‌وێ بۆی ئاماده ده‌بین، بابه‌ته‌كه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌نقه‌ره به تیرۆریست ده‌یزانێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "ئه‌نقه‌ره ناوی موسلیمی خستۆته لیستی مه‌ترسیدارترین تیرۆریستانه‌وه".
له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 توركيا یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده، ده‌ركردووه. دوای دەستگیركردنیشی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە چیك كرد، ساڵح موسلیم رادەستی توركیا بكات.
ئ.ڕ